پشتیوان کەریم – سۆران:.
ئەمڕۆ یەک شەممە، نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕی نەوت فرۆشانی قەزای ناوەندی سەر بە ئیدارەی سۆران بەبەراورد بە هەفتەی رابردوو زیاتر رووی لە دابەزین کرد“.
لای خۆیەوە، مەغدید ئۆمەراوەی نەوت فرۆش ، لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، بەزاری کرمانجی راگەیاند” نرخی ئەمڕۆی نەوت بە 190هەزار دینارە ونرخی نەتی دەرەجە دوو بۆ هەر بەرمیلێک 180هەزار دینار دابەزیوە، هاوکات بۆهەر لیتری نەوتێکیش بە 900دینار دەفرۆشرێت.
ئۆمەراوەیی ئاشکراشیکرد:” بە بەراورد بە هەفتەی رابردوو نەوتی سپی ماڵان بڕی دە هەزار دینار رووی لە دابەزینکردووە .