زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا:
زانکۆ بەناوبانگەکانی جیهان بەزۆری بەهۆی دەرچووە بەناوبانگەکانیانەوە یان ناوبانگی زانستییانەوە ناوبانگیان هەیە بەڵام زانکۆی ئیدەنی دانیمارک بە هۆکارێکی تەواو جیاواز ناسراوە. ئەم زانکۆیە میوانداری گەورەترین کۆمەڵە مێشکی مرۆڤ دەکات کە دەیان ساڵە لە ژێر زەمیندا هێڵراونەتەوە.
کەمپی ئێدێنس لە زانکۆی باشووری دانیمارک کۆمەڵەیەکی گەورەی مێشکی مرۆڤی تێدایە کە زیاتر لە ٩ هەزار نمونەیە. هەموو ئەم مێشکانە لە ماوەی چوار دەیە چالاکیدا لە کەللەسەری نەخۆشانی دەروون تەندرووست دەرهێنراون. بێگومان دەرهێنانی مێشکی نەخۆشەکان لە ساڵی ١٩٨٠ وە وەستاوە و نمونەکانی ئێستا لە چەندین ساڵ پێش ۱۹٨۰ دەرهێنراون.
ئەم کۆمەڵەیە بە هەوڵی زانا و پزیشکی دەروونی بەناوبانگی دانیمارکی ئێریک سترۆمگرێن کۆکراوەتەوە، کە ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە نەخۆشەکان و مێشکیان. ئەو نمونانەی لە کەللەسەری مرۆڤەکان دەرهێنراون لەناو دەفری فۆرمالیندا هەڵدەگیرێن کە ژمارەیەکی دیاریکراویان هەیە بۆ پاراستنیان لە گۆڕانکارییە بایۆلۆژی و کیمیاییەکان.