دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
كاتژمێر 11 شەو لەسەر یاریگەی كامپ نۆ، بارسێلۆنا بەئامانجی نزیكبوونەوەی زیاتر لەنازناوی لالیگا، ریال مەدرید بەئامانجی كەمكردنەوەی جیاوازی رووبەڕوو دەبنەوە، بەدەر لە لایەنە مێژووییەكەی ئەم یارییە گرنگە.
گەڕی 26 لالیگا بۆ هاندەرانی تۆپی پێ تایبەتە بەوەی جەنگی سێیەم كلاسیكۆ لەم وەرزە دەبینن.
پێش ئەم یارییە بارسێلۆنا بە 65 خاڵ یەكەم و ریال مەدرید بە 56 خاڵ دووەمن.
دوو جەمسەرەكەی تۆپی پێ 185 جار لەلالیگا رووبەڕووی یەكتری بوونەتەتەوە، مێرەنگێ 77 بردنەوە، بارسێلۆنا 73 بردنەوە و لە 35 یارییشدا یەكسانبوونە. یاریزانانی ریال 298 گۆڵیان تۆماركردووە و 296 گۆڵیشیان لێكراوە.