مستەفا دۆلەمەری -بارزان:
سەفەر سوار، بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئەم ساڵ هیچ رێوڕەسمێكی فەرمی بۆ جەژنی نەوروز لە دەڤەری بارزان ئەنجام نادرێت.
بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری مێرگەسۆر، گوتیشی: بەپێی رێنمایەكان نابێت هیچ كەسێك تایەی ئۆتۆمبێل بسووتێنێت، چونكە جگە لەوەی دیاردەیەكی ناشارستانیە دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگەی ناوچەكە، ئەوەی دیكە هاووڵاتی ئازادە لە هەڵكردنی ئاگر، بەڵام بەفەرمی هیچ رێوڕەسمێك ئەنجام نادرێت.


































































