زاری كرمانجی- سۆران:
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربرینی سوپاس و پێ‌زانین بۆ پشتگیریی ئیتالیا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كه‌شێكی ئه‌رێنی له‌نێوان هه‌ردوودا هه‌یه و هه‌نگاوه‌كانی تا ئێستای حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق مایه‌ی ئومێد و خۆشحاڵین. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه به‌غدا هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی هه‌رێمی كوردستانه و جگه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌م هه‌ردوولادا نییه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 2023/3/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتالیا له عێراق، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیتالیا، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، تاوتوێ كرد.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز باڵیۆزی ئیتالیا دیداری سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له كۆنفرانسی مانگی شوباتی ڕابردوو له میونشن به ئه‌رێنی له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زیاتر ڕووی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان بێت و بواری سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهێنانی بیانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان زیاتر ده‌كات.
پوخته‌ی كار و چالاكییه‌كانی ئیتالیا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسولی ئیتالیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو.