د. كامەران رەسوڵ، پسپۆڕی زانستی خۆراك
وشەی گەڵا مێو لە كوردەواری یەكسەر یاپراخی گەڵامێومان بیر دەخاتەوە كە تام و چێژی تایبەتی خۆی هەیە لە لای زۆربەی هاووڵاتییان بە تایبەت لە وەرزی بەهار دا.
سوودە تەندروستییەكانی گەڵا مێو بزانە:
-كەمكردنەوەی ئەگەری هەوكردن وەك هەوكردنی جومگەكان و لەوزەتێن، چونكە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا سێ و ماددە دژە ئۆكسانەكانی تر .
- باشتر كاركرنی كۆئەندامی هەرس و زیاتر هەڵمژینی پێكهاتووەكانی ناو خۆراك و كەمكردنەوەی نەخۆشییەكانی گەددە و ریخۆڵەكان .
- یارمەتی كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شەكرە لە خوێندا دەدات، لە كەسانی نەخۆشی شەكرەیان هەیە .
- ئێسك و ددانەكان بەهێز دەكات، چونكە دەوڵەمەندە بە كالسێوم .
- بەهێز كردنی كۆئەندامی بەرگری لەش و یارمەتی خۆپاراستن دەدات لە هەندێ جۆری شێرپەنجە .
- رێگری كردن لە سەوەفان و نەخۆشییەكانی تری جومگەكانی لەش، چونكە بڕێكی زۆر مەنگەنیزی تێدایە .
- چارەسەرە بۆ كەم خوێنی چونكە دەوڵەمەندە بە ئاسن .
- كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە قەبزی و دەرئەنجامەكانی .
- پاراستنی دڵ لە نەخۆشی بەهۆی بوونی بڕێكی زۆر لە ماددەی پۆتاسیۆم .
- كەمكردنەوەی رەقبوونی ماسولكەكان، چونكە دەوڵەمەندە بە مەگنسێوم .
- رۆڵی هەیە لە پێكهاتنی ماددەی كۆلاجین كە گرنگە لە پاراستنی پێست، دەم و چاو، هێشتنەوەی گەشی و گەنجی روخسار .
- بەهێزكردنی توانای بینین و پاراستنی تەندروستی چاو .