شەهلا رەشید- سۆران:
د. كاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ژمارەیەكی زۆر لە كارمەندی تەندروستی لە سنوورەكەمان بەشێوەی گرێبەست دامەزراون، ساڵانەش ئەو گرێبەستانە نوێ دەكرێنەوە و هیچ كێشەیەكیان نییە، بەو پێیەی كە سۆران بووەتە بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بۆیەش هەولێر دەیەوێت نوێ كردنەوەی ئەو گرێبەستانەی پەیوەستن بە تەندروستی لە سۆران ئەنجام بدرێن، هەر بۆیەش نوێبوونەوەی گرێبەست لە سنوورەكەمان كەمەك دواكەوتووە.
گووتیشی” لە پلانماندایە، ژمارەی گرێبەستەكانی تەندروستی لە سنووری سۆران زیاد بكرێن، بەڵام هێشتا نەچووتە بواری جێبەجێكردن.