شەهلا رەشید- سۆران:
كاتێك كە منداڵ تازە لە دایك دەبێت، ماددەیەكی سپی پێوەیە كە هەموو پێستی داپۆشراوە، پزیشكێكیش دەڵێت، ئەم ماددەیە زۆر بەسوودە و نابێ زوو لەسەر پێستی منداڵەكە لابدرێت.
د. كاوە عومەر، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان و تازە لە دایك بوو، بە زاری كرمانجی دەڵێت” ئەو ماددە سپییەی كە لەسەر پێستی منداڵی تازە لەدایكبوو هەیە، دایكان بە شووشتنی كۆرپەكە ئەم ماددەیە لادەبەن، ئەمەش كارێكی هەڵەیە چونكە ئەو ماددە سپییە بەرگری لەشی منداڵ بەهێز دەكات و دژی میكرۆب و ڤایرۆسە.
گووتیشی” ئەم ماددەیە بە ئاو مەشۆن، تەنها بە پەڕۆیەك خاوێنی بكەنەوە و لێی بگەڕێن تا چوار رۆژ ئەم ماددە لەسەر پێستییان بمێنێتەوە، ئەمەش وا دەكات بەرگری دروست بكات بۆ منداڵ.