مستەفا دۆلەمەری- مێرگەسۆر:
بەرپرسی بنکەی گەشتووگوزاری مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” هەموو ئامادەکاریەک کراوە کە بە باشترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران بکرێت بەتایبەتی لە جەژنی نەورۆزدا و نزیکەی حەوت تیم دروست کراون بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران و هاوکاریکردن و رێنمایدان بەو گەشتیارانەی کە سەردانی دەڤەری بارزان دەکەن.
سەفەر سوار، بەرپرسی بنکەی گەشتوگوزاری مێرگەسۆر، گوتیشی:”هەندێک شوێنی گەشتیاریمان هەن وەکو ملان و مەیدانۆکا، لەسەر ئەرکی قایمەقایمی مێرگەسۆر، هاوکاری دارایی کراوە کە ئەو شوێنە گەشتیارانە پێداویستیە سەرەتایەکان نۆژەن بکەینەوە و دەتوانین بڵێین، تەواوی ئامادەکری کراوە بۆ ٢١-٣-٢٠٢٣ یەکەم رۆژی نەورۆز.
دووپاتیشی كردەوە، ئەمساڵ پێشبینی دەکەین رێژەی گەشتیاران لە ساڵانی رابردوو زیاتر بێت، چوونکە دوو رۆژ نەورۆز دەبێت و دواتر رەمەزان دەبێت و تەواوی هاوکاری کە پێویستن بۆ بنکەی گەشتگوزای مێرگەسۆر لە لایەن غەفور ئەحمەد، قایمەقایمی قەزای مێرگەسۆر، دابینکراون.