مینا فریاد مستەفا
قوتابی زانستە كۆمەڵایەتییەكان فاكەڵتی پەروەردەی زانكۆی سۆران
لە ١ی كانوونی دووەمی ١٩١٨ لە كۆبوونەوەیەكدا لە سلێمانی لەگەڵ كۆڵۆنێڵ ئارنۆلد وێلسن، سەركردە كوردەكان داوای پاڵپشتیی بریتانیایان كرد بۆ دامەزراندنی كوردستانێكی یەكگرتوو و سەربەخۆ لە سایەی پاراستنی بریتانیادا. لەنێوان ساڵانی ١٩١٩ و ١٩٢٢، شێخ مەحموودی حەفید كە سەركردەیەكی كوردی كاریگەر بووە لە سلێمانی، حكومەتێكی كوردیی پێكهێنا و دوو شۆڕشی دژی حوكمی بریتانیا كرد. دوو ساڵی پێچوو تا دەسەڵاتی بریتانی توانی ڕاپەڕینەكانی سەركوت بكات. یەكەم شۆڕشی لە ٢٢ی مایسی ١٩١٩ دەستی پێكرد و تێیدا ئەو كارمەندە بریتانیانەی لە سلێمانی بوون دەستگیركران و شۆڕشەكە بەخێرایی بە موسڵ و هەولێردا بڵاوبووەوە.
بریتانیا بۆ سەركوتكردنی ڕاپەڕینەكە بۆمبارانی هەوایی، تۆپباران، شەڕی زەمینی و یەكجاریش گازی كیمیاییی بەكارهێنا بریتانیەكان شێخ مەحموودیان دوورخستەوە بۆ هیندستان. لە حوزەیرانی ١٩٢٠.
سەركردەی خێڵەكیی ناوچەكە، داوای سەربەخۆیی كوردستانیان كرد لەژێر سایەی ئینتیدابی بریتانیا. ڕەتكردنەوەی بریتانیەكان بۆ حوكمی سەربەخۆی كوردەكان لەوەوە سەرچاوەی گرت كە سەركەوتنی حوكمی سەربەخۆی كوردەكان لە ناوچەكەدا وا ئەكات عەرەبەكانی تر لە هەردوو ناوچەی بەغدا و بەسرە داوای سەربەخۆیی بكەن و بەمەش كۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی بریتانیەكان بەسەر میسۆپۆتامیادا لەناودەچێت.
ساڵی ١٩٢٢، بریتانیا شێخ مەحموودیان گێڕایەوە سەر دەسەڵات، بەو هیوایەی شێخ مەحموود كوردەكان ڕێكبخاتەوە و دژایەتی توركەكان بكات كە داوای موسڵ و كەركوكیان دەكرد. شێخ مەحموود مەملەكەتی كوردستانی ڕاگەیاند و خۆی وەك مەلیكی كوردستان ناساند، دواتر ڕەزامەندی دەربڕی بە ئۆتۆنۆمییەكی سنوردار لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی تازەپێكهێنراودا.
لە ساڵی ١٩٣٠ و دوای ڕاگەیاندنی وەرگیرانی عێراق لە «عوسبەتول ئومەم»، شێخ مەحموود سێیەم ڕاپەڕینی دەستپێكرد كە بە هێزە زەمینی و ئاسمانییە بریتانییەكان سەركوتكرا”.