دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی:
هاندەرێکی یانەی هەولێر بەناوی حەمکۆ، دوێنێ هەینی بەر لە بەڕێککەوتنی شاندی یانەی هەولێر بۆ سۆران بەمەبەستی ئەنجامدانی یاریی ئەمڕۆ بەرامبەر رواندز، چووەتە لای شاندی یانەکە و ڤیدیۆیەکی تۆمارکردووە.
ئەم ڤیدیۆیەی حەمکۆ، کە لەپەیجەکانی هاندەرانی یانەی هەولێر بڵاوکراوەتەوه، کاردانەوەی نێگەتیڤی زۆری بەدووای خۆیدا هێنا، چونکە لەبەشێکی ئاخاوتنەکانی لەبری رواندز دەڵێ لیمۆندوز.
هاندەرانی رواندز، لەم قسانەی حەمکۆ زۆر توڕە بوونە و پێیان وایە سووکایەتی بەشارەکەیان کردووە لەکۆمێنت وەڵامیان داوەتەوە و پێی دەڵێن، یاریزانەکانمان لەیاریگە وەڵامت دەدەنەوە.
ئەو بەشەی کە هاندەرانی توڕە کردووە لەڤیدیۆکە، کاتێکە کە حەمکۆ بە دیدار حامید و یاریزانەکانی دەڵێت: “بتانبیم سبەینێ فەریقی لیمۆندوزی .. رواندزی تەفر و تونا و مەفعیان بکەن.”
دەشڵێت ئەوانە لاعیبەکانن ئەگەرهاتن لێیان بدەن.”
بڕیارە ئـەمڕۆ شەممە کاتژمێر 3، رواندز لەسەر یاریگەی سۆران پێشوازی لە هەولێر بکات.