دێسکی وەرزشی زاری کرمانجی:
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 3 لەسەر یاریگەی خۆس لە شارەدێی بلێ، یانەی هەڵۆ پێشوازی لەیانەی بابات دەکات.
هەڵۆ، بەئامانجی ساڕێژی برینی گەڕی رابردوو، میوانداری بابان دەکات دەیەوێ ئەم یارییە بکاتە پردی هەستانەوە.
لەگەڕی رابردوو هەڵۆ بە گۆڵێک بێ وەڵام بەزانکۆی جیهان دۆڕاوە و دەیانهەوێ کوڵی دڵی خۆیان بەبابان بڕێژن.
هەردوو یانە خاڵەکانیان لەیەکەوە نزیکن جەنگی مەرامی خۆیان لە بلێ یەکلایی دەکەنەوە.
هەڵۆ، لە پلەی سێزدەیەمە بە 15 خاڵ و بابان بە حەڤدە خاڵ پلەیەک لەپێشتره، رەنگە ئەم یارییە هەڵبەز و دابەز بە شوێنی هەردووکیان بکات”.