پشتیوان کەریم- سۆران:
هەرئۆنسەیەک بەبەرورد بە هەفتەی رابردوو بڕی پەنجا دۆلاری چۆتە سەر
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ شەمە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە هەفتەی رابردوو گۆڕنکاری بەسەردا هاتووە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و 987دۆلاری ئەمریکیە، یەک ئۆنسەی زێڕیش بەرامبەر بەهەفتەی رابردوو پەنجا دۆلاری چۆتە سەر .
هاوکات، سەرباز باڵەکی ئاماژەشی بەوەکرد، هەر مسقاڵێک زێڕ بڕی بیست هەزار دیناری چۆتە سەر بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو، سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش لە بازاڕەکانی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 509 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 466 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 445 هەزار دینارە مامەڵەی پیوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 481 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.