زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
پارچەی کەشتییە ئاسمانییە کۆنەکان کە ئەرکی خۆیان تەواو کردووە ڕوو لە زیادبوون دەکەن. لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا بارستە و ژمارەی ئەم پارچانە زۆر زیادی کردووە و ئەم بابەتە جگە لەوەی دەبێتە هۆی کێشە بۆ مانگە دەستکردەکان، دەتوانرێت بە هەڕەشەیەک بۆ سەر کەشتیوانانیش هەژمار بکرێت.
لە داهاتوودا لەگەڵ گەشەسەندنی پیشەسازی کەشتیوانی، ژمارەی ئەو پاشماوانەش زیاد دەکات. پێشتر زۆرێک لە زانایان دوای دەربڕینی نیگەرانی خۆیان لەم بابەتە داوای ئامادەکردنی پەیماننامەیەکی یاسایی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەم پاشماوانە.
دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا لە ئێستادا بەدواداچوون بۆ 23 هەزار پارچە پاشماوەی بۆشایی ئاسمان دەکات و دەڵێت ئەو بڕە لە سێ هەزار مانگی دەستکردی لەکارکەوتووەوە وەرگیراوە. بێگومان بەشێکی زۆری پاشماوەکانی ناو خولگەی زەوی زۆر بچووکن و ناتوانرێت شوێنپێی بگرن. بەگوێرەی توێژەران زیاتر لە 100 ترلیۆن پارچە پاشماوەی شوێنپێهەڵنەگر هەیە کە قەبارەکەیان کەمترە لە یەک سانتیمەتر.