زاری كرمانجی-سۆران
د. هەڤاڵ محەمەد، پزیشكی پایەبڵندی هەناوی، ئاماژە بە كۆمەڵە خواردنێك دەكات و بە باشترین خۆراك دادەنێت، هەروەها پێشنیاریش دەكات كە تووشبووانی شەكرە دوور بكەونەوە لە كۆمەڵێك خواردن.
-سەوزە رەنگ تێرەكان، تەماتە، بڕۆكلی، قەڕنابیت و میوە سەوزەكانیش وەكو خیار، ترۆزی، زەیتون و كیوی.
-بۆ چێشت هەموو شلەكان جگە لە شلەی پەتاتە و قەیسی شیرین.
-پاقلەمەنییەكان و دانەوێڵە وەكو فاسۆلیا، پاقلە، لۆبیا، نۆك و شۆفان.
-چەرەسەكان.
-شیرەمەنییەكان ماست، شیر و پەنیری كەم چەوری.
-هێلكە
-ماسی و سنگی مریشك
نانی جۆ، برنجی بۆر، بە رێژەیەكی كەم.
خراپترین خۆراكەكان بۆ تووشبووانی شەكرەش ئەمانەن:
-هەموو خواردنە سور كراوەكان و كەباب
-خواردنە خێراكان بە هەموویانەوە وەك لەفە، بەرگر، پاستا، پیتزا، لازانیا و نۆدڵز…هتد.
-پەنیر و ماست و شیری چەور
-هەموو بەرهەمە شیرینیەمەنییەكان
-هەموو خواردنەوە گازییەكان
-چاو و قاوە و نیسكافەی بە شەكر
-خواردنە لە قوتو نراوەكان
-پەتاتە، برنجی سپی و نانی سپی.
-میوە شیرینەكان وەك ترێ، هەنجیر، خورما، كاڵەك و شوتی و…هتد.