زاری کرمانجی – سۆران :
لە یادی 35 ساڵەی کیمیاباران کردنی شاری هەڵەبجە لەلایەن رژێمی بەعسەوە، مامۆستایانی ئایینی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و فەرمانبەرانی ئەو قافی سۆران هەڵمەتێکی خوێن بەخشینیان ئەنجامدا.
د. پشتیوان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری ئەو قافی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند”
ئەمڕۆ ١٦ / ٣ لە ساڵیادی کیمابارانکردنی شاری هەڵەبجە لە پێناو دابین کردنی خوێن بۆ نەخۆشانی تالاسیمیا و توشبووانی شێرپەنجە و وابەستەبووانی شووشتنی گورچیلە، لە بانکی خوێنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵمەتێکی خوێن بەخشینمان ئەنجام دا،کە تێدا پۆلێک لە مامۆستایانی ئایینی و کارمەندانی ئەوقاف بەشداربوون و خوێنیان بەخشی.
