شەهلا رەشید- سۆران
لە نەخۆشخانەی لە دایك بوون و منداڵانی سۆران، له رۆژانی پشوو وەك ئێشكگر ئەو نەخۆشانەی كە زەروورن بەڕێ دەكرێن.
د. رێباز ئەحمەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی لە دایك و منداڵانی سۆران، لەبارەی رۆژانی پشوو و دەوامی نەخۆشخانەكەیان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” دەوامی پزیشك و كارمەندانمان لە رۆژانی پشوو وەك ئێشكگرییە بۆ هەموو بەشەكان، بەڵام زیاتر حاڵەتەكانی فریاگوزاری بەڕێ دەكرێن، هەروەها نەشتەرگەرییەكانیش بەپێی حاڵەتەكانی فریاگوزاری ئەنجامدەدرێن، پزیشكەكان و كارمەندەكانیش وەك پێویست ئامادە دەبن.
گووتیشی” هەموو خزمەتگوزارییەكان بەردەستن بەڵام وەك ئێشكگر نەك دەوامی بەیانی، هەروەها بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراویش پزیشك ئامادە دەبێت، دەرمانخانەی ئێشكگریش لە رۆژانی دەوامی فەرمی تەنها دوای كاتژمێر 1 كراوەیە، بەڵام لە رۆژانی پشوو بەیانیانیش كراوە دەبێت.