شەهلا رەشید- سۆران
كەریم كاوە، بەڕێوەبەری گشتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی ئیدارەیی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئەگەر باسی كارەساتەكەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە و كۆی گشتی پڕۆسەی جینۆساید بكەین، كە حكوومەتەكانی پێشووی عێراق بەرامبەر كورد ئەنجامیانداوە، جگە لە هەندێك دانپێدانان ئەوانیش بەهۆی بڕیارەكانی دادگایی یەكلا بوونهتەوە و هەندێكیشیان لەلایەن پەرلەمانی عێراق، بڕیاری لەسەر دراوە كە جینۆساید بەرامبەر بە كورد كراوە، بەڵام بەكردەیی حكوومەتی عێراق، هیچ قەرەبوویەكی بۆ كەس و كاری قوربانیان ئەنجامنەدراوە”.
گووتیشی: “تاكە هەنگاو كە ئێستا دەبینرێت و بە ئەرێنی لێكی دەدەینەوە بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بووە، لەلایەن حكوومەتی عێراق، هیوادارین لە داهاتوودا هەنگاوی دیكەی بەدوادابێت و قەرەبووی قوربانیانی كیمیا باران و كەس و كاری شەهیدان بكرێتەوە.