زاری كرمانجی-ڕواندز
لە بنكەی مافوری رواندز جۆرەها تابلۆ و فەڕشی دەستكرد نەخشێندرێت، یەكێك لەوانەش نەخشاندنی وێنەی (عومەر خاوەر) ئەو كەسەی بووە سیمبۆلا جینۆسایدكردنی كوردو و كیمیا بارانكردنی هەڵەبجە، تا ئێستاش ناوی بەزیندوویی ماوەتەوه”.
لەرۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە 16-3-1988 لە لایەن چەند فڕۆكەیەكی رژێمی بەعسی لەناو چوو، شاری هەڵبجە بەبۆمب كیمیا باران كرا، بەهۆیەوە زیاتر لە پێنج هەزار كەس بوونە شەهید و قوربانی و هەزاران كەسیش زامدارو ئاوارە بوون.
