رێباز خالیس حەسەن
زانستە كۆمەڵایەتییەكان، قۆناغی سێ یەمی بەیانیانی زانكۆی سۆران
ئەگەر باسی سیاسەتی دەروەی توركیا بكەین دوای شەڕی جیهانی دووەم سیاسەتێكی ئەوتۆی گرتەبەر كە تا رادەیەكی زۆر رهنگدانەوەی پرانسیپی مستەفا كەمال ئەتا تووركی بەرجستەكرد توركیا سیاسەتێكی پەیڕەوكرد كە بێ لایەنی خۆی هەڵبژارد لەبەرامبەر ململانێی نێوان ئەڵمانیا و هێزەكانی بەریتانیا و هێزەكانی هاوپەیمانان، هەروها توركیا وەك شوێنكی گرنگ لەنێوان رۆژئاوا و رۆژهەڵات كاریگەرێكی گەورەی هەبوو لە داڕشتنی سیاسەتی دەروەی توركیا دا.
ئەگەر باس لە كورتەیك پەیوەندی لەنێوان توركیا و كۆمەڵێك دەوڵەت بكەین بۆمان دەردەكەوێت سیاسەتی دەروەی توركیا چۆن بووە دوای شەڕی جیهانی دووەم پەیوەندیەكانی توركیا و یەكێتی سۆفیەت: دوای شەڕی جیهانی دووەم گرژی لەنێوانیان دروست بوو گیروگرفتی هەرێماتی لەنێوانیان دا سەری هەڵدا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەر ئێك لەتوركیا و سۆفیەت داوای چەند هەرێمێكیان دەكرد لەسەر ئەم مەسەلەی پەیوەندییەكانیان باشی و خرابی بەخۆبینووە، بەڵام ئەم كێشانە درێژەی نەدەكێشا بەهۆی چەندین گفتوگۆ و ڕێكەوتنامە پەیوەندییەكانیان ئاسای دەبووەوە، هەروها پەیوەندی نێوان توركیا و ئەمریكا پەیوەندیەكانیان باشی و خرابی بەخۆیەوە بینووە ئەمریكا هاوكاریەكی باشی توركیای دەكرد بەجورێك لەهەموو ڕوێكەوە پێشكەوت بەتایبەتی لەڕووی سیاسی و سەربازی.
ئامانجی ئەمریكا لەم هاوكاریە ئەوەبوو كە بازاڕەكانی ئەوروپا زیاتر بەرفران بێت بەشێوەكی گشتی بۆ چەندین مەبستی دیكە ئەم هاوكاریەی پێشكەش كردووە، بەڵام پەیوەندییەكانیان تێك دەچوو، بەتایبەتیش لە ساڵی (١٩٧٤) بەهۆی رەخنەگرتنی ئەمریكا بەرامبەر بە سیاسەتمەدارەكانی توركیا، بەڵام دواتر پەیوەندییەكانیان ئاسای دەبووەوە، سەبارت بە پەیوەندییەكانی توركیا و كۆمەڵەی ئەوروپی توركیا كۆششی زۆری كرد واتە هەوڵی دا بێتە ناو بازاڕی هاوبەشی ئەوروپا بەڵام (توركوت ئۆزال) سەرۆك كۆماری ئێستای توركیا كە سەرۆكی دەستەی پلاندانن ناڕازی بوو بەرامبەر بە ئەندام بوونی توركیا بەر لە كۆدەتای (١٩٨٠) بەڵام دواتر هەڵوێستی خۆی گۆڕی، ئەمەش بەهۆی سەركەوتنی توركیا لەپیشەسازی و زیادبوونی هەناردەكردنی بەرهەمی پێشەسازی وڵاتەكەی.
سەبارەت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەفریقا لەبواری ئالۆگۆری و بازارگانی لە ئاستێكی لاواز دایە، بەڵام پەیوەندییەكانی بەراورد بەئەفریقای باشوور پەرسەندنی بەخۆبینوە، بۆنموونە بەهای هاوردەی توركیا لەباشووری ئەفریقاوە (١٨٢.٢) ملیار لیرەی توركی بووە بەهەمان شێوە هەناردەكەشی بۆ ئەفریقا (٤.٥) ملیۆن لیرەی توركی بووە، هەروها بەهەمان شێوەی وڵاتانی پێشوتر پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتە عەڕەبیەكان پەیوەندییەكی دیبلۆماسی بووە واتە تا ڕادەیك باش بووە، بەڵام لەگەل عێراق زیاتر پەرەی سەند، بەهەمان شێوەی دەوڵەتانی تر كۆمەڵێك رێكەوتنامە لەنێوانیاندا مۆركران، كە بووە هۆی پەرسەندنی لایەنی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و چەندها بواری تردا، لەلایەكی تر تووركیا چەند قەرزێكی لە وڵاانی عەرەبی وەرگرت، ئەمەش وای كرد پەیوەندی تووركیا لەگەڵ وڵاتانی عەربی زیاتر بەرفراوان بێت، ئەگەر سەیرێكی پەیوەندییەكانی تووركیا بكەین، دوای جەنگی جیهانی دووەم لەگەڵ وڵاتان بەشێوەیەكی گشتی تا ڕدەیك باش و سنوردار بوو ،ئەگەرچی ناوە ناوە كێشە لەنێوانیان دروست بووە، بەڵام ئەم كێشەیە زۆری نەدەخایاند هەر زوو بە شێوەی گفتوو و دیالۆگ یان بەستنی پەیمان نامەكان چارسەردەكران، ئەمە باسێكی كورت و پوخت بوو سەبارەت بە پەیوەندییەكانی تووركیا لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر.