زاری كرمانجی-رواندز
ئەحمەد قادر، قائیمقامی قهزای رواندز، بە زاری كرمانجی گووت ” ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازیمان لە (ئەتێلا ئۆت) كونسولی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر و شاندی یاوەری كرد، كە بە مەبەستی دانانی تاجەگوڵینە لەسەر پەیكەری (لایۆش كۆشوت) لە قەزای ڕواندز كە یەكێكە لە خەباتگێر و سیمبولی ڕۆحی نەتەوەیی هەنگاریا ، سەردانیان كردین”.
راشیگهیاند : ” دوای باس كردنی مێژووی هاوبەشی نەتەوەكەمان لە گەڵ نەتەوەی هەنگاریا لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی كە كەسانێك تەمەنی خۆیان لەو پێناوە بەخشی، تاجەگوڵینەی قائیمقامیەتمان و كونسوڵیە لە بەردەم پەیكەری ناوبراو داندرا.
