محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی:
عەلی عەبدولڕەحمان, بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/ هەولێر بەزاری کرمانجی راگەیاند:“ ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی ھۆشیارکردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، بە مەبەستی ھۆشیارکردنەوە و گەیاندنی زانیاری پێویست لەسەر مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییەکان سمینارێکیان بۆ مامۆستایانی ئاینی سنووری قەزای شەقڵاوە ئەنجامدا کە لە رێگای بەکارهێنانی داتاشۆ بە نیمایشکردنی جۆرەکانی مین و تەقەمەنی و بە شێوەی راستەوخۆ سەرنجی مامۆستایانی بۆ بابەتەکە راکێشا و کۆمەڵێک زانیاری بەسوود و پێویست بە بەشداربوانی سمینارەکە بەخشرا“.
باسی لەوەشکرد:“ ئامانج لەم چالاکیە ئەمەیە مامۆستایانی ئاینی لە وتاری رۆژی هەینی هاونیشتیمانیان لەمەترسیەکانی مین و پاشماوەی تەقەمەنیە جەنگیەکان هۆشیاربکەنەوە نزیکی ناوچە مەترسیدارەکان نەبن.