ئەمرۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەئامادەبوونی ئالان حه‌مه‌سه‌عید وەزیری پەروەردە، لەیەکێک لەخوێندنگاکانی قەزای بەردەڕەش لەسنووری پارێزگای دهۆک زەنگی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنیان لێدا و ڕایگەیاند:”هه‌وڵده‌ده‌ین ژێرخانێكی به‌هێزی ئابوری دروستبكه‌ین‌و ماوه‌ی دوو ساڵیشه به‌رده‌وامین له‌و هه‌وڵه‌مان، دڵنیام هیچ كه‌س دركی پێنه‌كردوه، به‌ڵام له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بهرههمو ئاسه‌واره‌كانی ده‌بینن كه ئه‌وه‌ی له‌دوو ساڵی ڕابردودا هه‌وڵمان بۆ داوه چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت”.
ئاماژەشی بەوەکرد “ڕه‌نگه نه‌توانین هه‌موو كێشه‌كان به‌شه‌وو ڕۆژێك چاره‌سه‌ربكه‌ین، ده‌شزانم خه‌ڵك كێشه‌یه‌كی زۆری هه‌یه”.
مەسرور بارزانی وتیشی :”من ده‌زانم مامۆستایان گله‌ییان هه‌یه‌و پێویستیان بهئاوڕدانهوهی زیاتره، به‌ڵام دڵنیابن هه‌رچی له‌تواناماندابێت بۆتان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته ئه‌وه بزانن، توانای حكومه‌ت سنورداره”.له‌و ڕوهشهوه وتی:”به‌شێكیش له‌هۆكاره‌كانی ئه‌و سنورداریهی توانای حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و قه‌یرانه ده‌ستكردانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌ئه‌نقه‌ست بۆ ئێمه دروستكرا تاوه‌كو ئه‌زمونی هه‌رێمی كوردستان په‌كبخرێت، خۆشبه‌ختانه ئه‌وه ئێوه‌ی مامۆستایان‌و فهرمانبهرانو پێشمه‌رگه بون نه‌تانهێشت ئه‌زمونه‌كه‌مان په‌كیبكه‌وێت”.
جێگای ئاماژەیە ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئەیلوولی 2022 ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی یەک ملیۆن و 885 هەزار و 400 قوتابی لە ناوەندەکانی خوێندن دەستیپێکرد.
لەهەرێمی کوردستان شەش هەزار و 805 قوتابخانە هەن، بۆ وەرزی خوێندنی ئەمساڵ بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردوونەتەوە، نزیکەی 16 ملیۆن کتێب چاپ کراون.