زاری كرمانجی :
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند:” پەیوەندی نێوان هەررێم و بەغدا لە ئاستێكی باشدایە، یەكەمینجارە لە دووای 2003ـەوە لێكتێگەیشتنێكمان بە شێوەی نوسین و تۆماركراو هەبێت و نوێنەری هەموو لاینەكانی تێدایە كە حكومەتی نوێی عێراقیان پێكهێناوە، بە بۆچوونی ئێمە لە بەغدا نییەتێكی باش بۆ چارەسەر كردنی سەرجەم كێشەكان هەیە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كاتی بەشداری كردنی لە دیداری سلێمانی، لەبارەی گرژی و كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی، گووتی:” كێشەكان ئەوەندە گەورە نین تا چارەسەر كردنییان زەحمەت بێت، دەبێت تیمی یەكێتی لە نیشتیمانی كوردستان بگەڕێتەوە نێو حكومەت، ئەگەر هەر كێشە و گرفتێك هەیە دەتوانرێ لە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران باسی لێوەبكرێت و گفتووگۆی لەسەر بكرێت و بۆ هەموو كێشەكان چارەسەر بدۆزنەوە، لە دەرەوەی حكومەت هیچ رەوا نییە.
گووتیشی:” دەزگاكانی هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی كۆبوونەوەیان كردووە و تا رادەیەكی باش رێكەوتن لەسەر چۆنیەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كراوە، بەشێوەیەكی گشتی پێشكەوتن لە گفتووگۆیەكان هەیە.