زاری كرمانجی – سۆران:
ئەمڕۆ چوار شەممە، گووتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شار و شارۆچكەكانی بڵاو كردەوە .
ئەمڕۆ، كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەدوای نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا باران بارین لەسنووری پارێزگای دهۆك دەست پێ دەكات لە دوای نیوەرۆ، پاشان لەكاتەكانی ئێوارەدا تەواوی ناوچە جیا جیاكانی هەرێم دەگرێتەوە، بارانی سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر مام ناوەند دەبێت و هەندێك كات بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دا دەبێت .
ئاماژەشی بەوەداوە، پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەەوە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ. خێرای با / لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20) كم/ك ئاراستەی با / باشووری خۆر هەڵات دەبێت . مەودای بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) كم دەبێت، پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
بۆ سبەی پێنج شەممە، گووتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت:” كەش لەكاتەكانی بەیانی زوودا ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە ناوچە جیا جیاكاندا دەبێت، لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما وە ئەگەری تەرزە بارین هەیە، هەروەها بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوریەكان، لە دوای نیوەرۆ و ئێوارەدا باران بارین كەم دەبێتەوە بەشێوەیەكی گشتی ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت .
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ بە ( 5 – 7 ) پلە .خێرای با / لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت ( 10 – 20) كم/ك لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم ئەگەری چالاك بوونی هەیە بۆ سەروی 30 كم/ك
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت، مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆك : 15 پلەی سیلیزی
كەركوك : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
سۆران : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی