زاری كرمانجی – مێرگەسۆر:
ئەحمەد محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” داوا لە تەواوی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكانی سنوورەكەمان دەكەین، ئەوانەی مامۆستایی وانەبێژیان هەیە، ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی بەشی ژمێریمان بكەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەكانی وانەبێژان.
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، دەشڵێت:” ئەو شایستە داراییەی ئێستا هاتووە،تایبەتە بە مانگی كانوونی دووەمی 2023، بۆ وەرگرتن پێویستە مۆری قوتابخانە بهێنن بۆ ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییمان.