پشتیوان کەریم – سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ چوار شەممە، گۆڕانکاری لە نرخی دراو روویدا، بەشێک لە دراوەکان گۆڕانیان بەسەرداهاتوو و نرخی دراوەكان بۆ زاری كرمانجی ئاشكرا دەكات .
نرخی سەرجەم دراوەكان لە سۆران بەم شێوەیەی خوارەوە:
100 دۆلار بەرامبەر بە 158،000 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی چوار ملیۆن و 700 مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە 1897 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 106 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 121 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 8,300 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 3,400 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، ئەمڕۆ چوارشەمە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە بەدوێنێ گۆڕنکاری بەسەردا هاتووە، بە شێوەیەك هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و 900دۆلاری ئەمریکی بەرز بوویەوە، هەر مسقالێکیش بڕی دوو بۆ سێ هەزار دینار بەرز بۆتەوە لەماوەی دوو رۆژی رابردوو.
سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش لە بازاڕەکانی قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 486 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 445 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 425 هەزار دینارە مامەڵەی پیوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 464 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.