پشتیوان كەریم – سۆران:
بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی ئیدارەی سۆران، بۆ زاری كرامانجی دەڵێ:” هەوڵەكانمان بەردەوام بۆ دروستكردنی تێرمیناڵێكی مۆدێرن، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆمان لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكان كردووە بۆدیاركردنی موڵكێك، هەروەها لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارە گفتوگۆمان كردووە كە دروستكرنی تێرمیناڵێك لەپلانی پڕۆژەكانی دیكەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بێت .
بارزان میرعەلی، بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی ئیدارەی سۆران دەشڵێت:” دروستكردنی تێرمیناڵ لەسنووری قەزای ناوەندی سۆران دەبێت، بەشێوەی (ViP)ی مۆدێرن، هاوكات لە نەخشەكەشدا ئەو تێرمیناڵەی كە بڕیارە دروست بكرێت پێكدێت لە هوڵێكی گەورەو ئۆفیس ودەیان كۆمپانیای گواستنەوە و پارك وسەوزاوی ماركێت چەندین بەشی دیكە لەخۆدەگرێت، دەروستكردنی تێرمیناڵیش ئاسانكاری بۆ شوفێران هاووڵاتییان دروست دەبێت و ئەمەش وادەكات تەواوی پاركینگەكان یەكبگرنەوە”.