زاری كرمانجی- سۆران:
لەسەرەتای دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاگادارییەكی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەراتییە گشتییەكانی پەروەردەیی لە هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە ولە بڵاو كراوەكە ئەوە خراتەڕوو:.
لەهەموو دامەزراوە پەروەردەیی و فێركارییەكان (باخچە، قوتابخانە، خوێندنگە، پەیمانگاكانی وەزارەتی پەروەردە)ی( حكومی، ناحكومی)گشت ئەو كارو رەفتارانەی لەگەڵ پەیامی پەروەردە و فێركردن ناگونجێن رێگە پێ نەدراون، بەتایبەتیش ئەمانەی خوارەوە.
- هەڵگرتن و بەكارهێنانی چەك و ئامێری بریندار كەرومەترسی درا، جگە لەرێكاری كارگێڕی پێویستە لە رێگەی بەڕیوەبەرایەتی گشتی پەروەردەوە لایەنی پەیوەندیداری حكومەت لە هەر حاڵە تێك ئاگادار بكەنەوە
- جگەرە كێشان و نێرگەلە كێشان ( بەهەموو جۆرەكانییەوە)
*چاڵاكی دوور لە پەروەردە وە فێركردن و رێكلامی بازرگانی و چاڵاكی سیاسی . - بەكارهێنانی تودندوتیژی( جەستەیی، دەرونی، مەعنەوەی) بەكارهێنانی رەفتاری یەكترشكاندن .
*بەكارهێنان و نیشاندانی ئەو دروشمانەی لەگەڵ بنەماكانی پێكەوەژیانی ئاشتیانەی گەلی كوردستان ناگونجێن.
*بەكارهێنانی موبایل و ئامێری زیرەك بۆ(وێنەگرتن یان ڤیدیۆ تۆماركردن وەكرنەوەی لایڤ لەكاتی وانە وتنەوە) بەهەموو جۆرێك رێگە پێنەدراوە .
*هەموو ئەو خاڵانەی كە ئاماژە پێدراوە(سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان و قوتابیان و خوێنكاران) دەگرێتەوە . - بەمەبەستی بەدواداچوون لەسەر ئەم گشتاندنە پێویستە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزا لە سەرەتایی ساڵی نوێی خوێندن لیژنەیەكی هەمیشەیی پێك بهێنیبَت، واباشترە كە یاساییەك رێنماییكارێك ئەندامییەتی لیژنەكە بكەن .