زاری كرمانجی-سۆران:
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، دەڵێت: ” لەشەوی رابردوو تا دوا نێوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەەمە هیچ رووداوێكی نەخوازراو لە سنوورەكەمان رووینەداوە.
مقەدەم بەیار محیهدین وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران گووتیشی: ” بەڕێوەبەرایەتییەكەمان و گشت بنەكانی بەرگری شارستانی لە شارو شارۆچكەكانی ئیداری سەربەخۆی سۆران، 24 كاتژمێر لە ئەرك و ئامادەباشیدان، لە بوونی هەر رووداوێكی نەخوازراو بە زووترین كات دەگەنە شوێنەكە”.
ئاشكراشی كرد: ” بەپیبَی پێشبینیەكانی كەش و هەوا بەیانی چوارشەمە ئەگەری باران بارین و گۆڕانكاری لە كەش و هەوا هەیە، بۆ ئەم مەبەستە لە ئەكاونتی سەرەكی بەڕێوەبەرایەتیمان رێنمایی پێویستمان بڵاوكردونەتەوە.