زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
کۆمپانیای سپەیس ئێکس بەنیازە لە کۆتایی ئەمساڵدا بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای T-Mobile دەست بە تاقیکردنەوەی خزمەتگوزاری پەیوەندی ڕاستەوخۆی مانگی دەستکرد لەگەڵ تۆڕەکانی خانەیی (Sat-to-Cell) بکات. شارەزایان پێیان وایە ئەم بازاڕە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان ئامێرە زەمینیەکان و مانگە دەستکردەکان دەکات، دەتوانێت داهاتوویەکی گەشاوەی هەبێت.
جۆناسان هافلێر، جێگری سەرۆکی فرۆشتنی کۆمپانیای ستارلینک، لە پانێڵێکدا لە کۆنفرانسی مانگی دەستکردی ٢٠٢٣ لە واشنتۆن وتی: “زۆر شت هەیە کە فێربین بە ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوانە و چوونە ناو بوارەکە.”


































































