زاری کرمانجی – تەکنەلۆژیا
یەکێک لە کارمەندانی کۆمپانیای OpenAI کە بەشدار بوو لە پەرەپێدانی بۆتی ChatGPT سەبارەت بە داهاتووی ئەم بۆتە دەڵێت کە پێدەچێت ChatGPT ببێتە ئامرازێکی ڕۆژانە.
گرێگ براگمان، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای OpenAI، بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە داهاتوودا ڕەنگە داوای لە زیرەکی دەستکردەکەت بکەیت کە کۆتایی زنجیرە دراما دڵخوازەکەت بۆ دروست بکات. بە وتەی ئەو، کات بەسەربردنەکانی داهاتوو لەم جۆرە دەبێت. ئەم چاتبۆتە دەتوانێت لە داهاتوودا بەشداری بکات لە نووسین و کۆدکردنی ئەرکە پەیوەندیدارەکان.
هەروەها بەرهەمهێنەرانی هۆلیوود باسیان لە کاریگەریی زیرەکی دەستکرد لەسەر پیشەسازی فیلم کردووە دوای ناساندنی بەرنامەی ChatGPT. ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ئامرازە زیرەکییە دەستکردە لەم دواییانەدا لەلایەن کۆمەڵێک نووسەرەوە بۆ یارمەتیدانی پرۆسەی نووسین بەکارهێنراوە. ئەم چاتبۆتە دەتوانرێت لەو کارانەدا بەکاربهێنرێت کە پێویستیان بە حوکمدانی مرۆڤ نییە. بێرگمان پێی وایە ئەو چاتبۆتە پەرەی پێدراوە لە کۆتاییدا وەک ئامرازێکی ڕۆژانە وەک مۆبایل بەکاردەهێنرێت.