زاری كرمانجی-دیانا:
جەبار عەبدوڵڵا مهاجیر، بە زاری كرمانجی راگەیاند: درەنگانی شەوی رابردوو دوو گەنجی ناحیەی دیانا بەناوەكانی (مەتین سەید و یوسف سەید شاعێب) بڕیاریاندا بەپیادە بەڕێ بكەون بۆ گەیشتن بە مەزاری نەمران لە بارزان، بۆ دووپاتكردنەوەی سۆز و خۆشەویستی خۆیان بۆ خەباتی ئەو مرۆڤە خەباتگێڕ و شۆڕشگێرە.
گوتیشی: لەلایەن ناوچەی مێرگەسۆری پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازیان لێ كراوە، ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ هەر هاوكاریەك، ئێستاش بەردەوامن لە ڕۆیشتن بۆ گەیشتن بە مەزاری نەمران.