جەلال سەعید، گووتەبێژی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند ” بڕیارە سەرۆک و هەردوو جێگری یەکێتی تۆپی پێی جیهان (کۆنیفا) بریارە کات ژمێر2ی ئەمشەو لە فرۆکەخانەی نێو دەوڵەتی هەولێر بگەنە هەرێمی کوردستان”.
زیاتر روونیكردەوە” دوای گەیشتنیان و پشوودان لە شاری هەولێر، بەرەو شاری سلێمانی بەڕێ دەکەون بۆ سەردانی کردنی یاریگاو شوێنەکانی پێویست بەمیوانداری کردنی جامی جیهانی بۆ هەرێمەکان لە ساڵی داهاتوو 2024 لە هەرێمی کوردستان سەردانی شاندی کۆنیفاو میوانداری جامی جیهانی لە سەر ئاستی جیهان لە کوردستان گرنگی و بایەخی خۆی بەپێگەی کوردستان و تۆپی پێ هەیە”.