پشتیوان کەریم-سۆران:
بەڕێوەبەری گواستنەوەی ئیدارەی سۆران، بۆ زاری کرمانجی گوتی: تەواوی پاس و مینی پاسەکانی گواستنەوەمان لەناو سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، تەواوی تاکسی تەلەفۆن بە پێدانی لۆگۆ رێک خراونەتەوە و رۆژانە کاری گواستنەوەی قوتابییان و فەرمانبەر و مامۆستایان دەکەن، بەڵام بەهۆی هەبوونی رێژەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە سنوورەکە گرفتیان بۆ گواستنەوەی سۆران دروستکردووە و نەتوانراوە تائێستا رێک بخرێنەوە.
بارزان میر عەلی، بەڕێوەبەری گشتی گواستنەوەی سۆران دەشڵێ: هەریەک لە پاسەکان و تاکسی گشتی و تاکسی تەلەفۆنی سووتەمەنیان پێدەدرێت کە سووتەمەنی 690 دینارییە کە تایبەتە بەو ئۆتۆمبێلانەی کاری گواستنەوەی هاووڵاتییان دەکەن لە دەرەوەی شار و ناوشار.