سەردار قازی ـ زاری کرمانجی:
کەشناسی هەرێم رەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ دووشەممەی بڵاوکردووەتەوە و پێشبینی دەکرێت ئاسمانی کوردستان نیمچە هەور بێت و سبەینێش ئەگەری کەمێك نمەباران هەیە لە ناوچە جیاجیاکاندا.
بەشی پێشبینی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات: ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، هاوکات سەبارەت بە سبەینێش دەڵێت، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت هەندێك کات بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت و ئەگەری کەمێك نمەبارانی پچڕپچڕ هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئیدارەی سۆران 23 پلەی سیلیزی دەبێت، بەشێوەیەکی گشتیی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 24 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی