زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی هەواڵێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران، لەسەر راسپاردەی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، سەرۆكی شارەوانی سۆران، بەیاوەری قائیمقامی قەزای ناوەندی سۆران و بـەرپرسی هـۆبەی نــــەخشەدانان بنەڕەتی، سەردانی مـــەیدانیان بۆ زەوی تـەرخانكراو بۆ دروست كردنی قوتابخانەیەك لـــە گەڕەكی ئیسقەڵا كردووە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” مەبەست لەسەردانی شوێنەكە بە مــەبەستی دەست نــــیشان كردن و بــــە دواداچـــوون بووە، بـــۆ گـرفتەكانی ئەم موڵكە و دۆزینــــەوەی رێگە چــــارە بـۆ ئامادەكردنی زەویەكە بۆ دروست كردنی قوتابخانەكە.