زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران، دەڵێت، لە كاتی تەواوكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لیژنەیەكی تایبەت بەدواداچوونی بۆ دەكات، ئەگەر كەم و كۆڕی لە پڕۆژەكە هەبێت لە بەڵێندەرەكە وەرناگیرێت.
خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ساڵی ڕابردوو ژمارەیەكی زۆری پڕۆژە كە خۆی لە قیڕتاو كردن و كۆنكرێت و چاككردنی شەقام و رێگاكان لە ئیدارەی سۆران دەبینیەوە جێبەبەجێ كراون،
ئەو پڕۆژانەی لە ئیدارەی سۆران جێبەجێ كراون، هیچ كامیان لە بەڵێندەرەكان وەرنەگیراون، چونكە بۆ ئەمە لیژنەیەكی تایبەت هەیە بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەم پڕۆژانە دەبێت كەم و كۆڕییەكان چارەسەر بكرێن، ئەو كات بڕیار لەسەر وەرگرتنی پڕۆژەكان دەدرێت.