زاری كرمانجی-وەرتێ
مسلیح زرار، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” سنوورەكەمان بووژانەوەیەكی باشی بەخۆیەوە بینیووە لە رووی ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، هەوڵیشمانداوە جگە لە سەنتەری ناحیە، پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گوندەكان ئەنجام بدەین، زیاتر پڕۆژەكانمان بریتی بوونە لە چاككردنی رێگاو بانەكان و قیڕتاو كردن و كۆنكرێت و درووستكردنی ئاوەڕۆ و جۆگەی كراوەو داخراو”.
گووتیشی: ” گەرەترین پڕۆژە لەسنوورەكەمان پڕۆژەی چاككردنی رێگای گوندی كەلێتەیە بە گوژمەی زیاتر لە یەك ملیار دینار، دەست بە جێبەجێ كردنی كراوە.