زاری کرمانجی – بارزان:
بەرپرسی فەرمانگەی کارەبای بارزان، لە سنووری قەزای مێرگەسۆر، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لە گەڵ هاتنی وەرزی بەهار، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیادی کردووە و لە ئێستادا نزیکەی ١٧ کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت بە هاووڵاتیان و هاوبەشانی سنوورەکەمان، تەواوی گوندو ئاوایەکانی سنووری بارزان کارەبای نیشتیمانیان هەیە تەنانەت گوند هەیە یەک ماڵە کارەبامان بۆ راکێشاوە.”
فەرهاد یونس، بەرپرسی فەرمانگەی کارەبای بارزان، گوتیشی:” تا ئێستا پێوەری زیرەک لە سنوورەکەمان نە بەستراوە، بەڵام بە پێی زانیارەکان لە ماوەیەکی نزیکدا پێوەری زیرەک لە سنووری مێرگەسۆر بە گشتی دەبەسترێت.