زاری كرمانجی-سۆران
فەیسەل سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهار، بەهەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان و شوێنەگەشتیارییەكان ئامادەكاری تەواو دەكرێت، بۆ ئەوەی بتوانرێت بە جوانترین شێوە پێشوازی لە گەشتیاران بكەین، بەڵام ئەمساڵ بەپێی ئەوەی مانگی رەمەزان دەكەوێتە سەرەتای وەرزی بەهار، پێشبینی دەكەین رێژەی هاتنی گەشتیاران لەو مانگەدا روو لەكەمبوونەوە بكات”.
گووتیشی: ” بەڵام دوای مانگی رەمەزان هاتنی گەشتیاران بەشێوەیەكی بەرچاو لە سنوورەكەمان روو لە بەرزبوونەوە دەكات و هەموو ئامادەكارییەك لەو رووەوە دەكەین.

































































