زاری كرمانجی – سۆران:
شایستە داراییەكانی مانگی 1ی هەموو وانەبێژانی هەرێمی كوردستان دابەشكراوە، تەنها وانەبێژانی هەر دوو پەروەردەی سۆران و مێرگەسۆر ماون، وانەبێژانیش گلەییان هەیە و داوا دەكەن هەرچی زووە شایستەكانیان پێ بدرێت.
عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: تا ئێستا روون نییە كەی پارەی وانەبێژانی پەروەردەی سۆران دابەش دەكرێت، كە نزیكەی 15 ڕۆژە لیستی وانەبێژان دراوەتە دارایی و تا ئێستا چاوەروانی وەڵامین.
ئەحمەد محەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی گوت: زیاتر لە بیست رۆژە لیستی وانەبێژانی سنووری پەروەردەكەمان داوەتە گەنجینە و تائێستا شایستەكانیان دابەش نەكراوە، كە لە سنووری پەروەردەكەمان هەزار و 207 وانەبێژ هەن.
ئەكارا ئەلیشا كیۆ، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: لەسەر هێڵین و چاوەڕوانی وەڵامی دارایین بۆ خەرج كردنی شایستەكانیان و بەگوتەی سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی لە دوو رۆژی داهاتوودا دەست بەدابەشكردنی شایستەكانیان دەكرێت”.
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: زیاتر لە دوو هەفتەیە لیستی وانەبێژان هاتووە بەهۆی نەبوونی سویلە پارەی وانەبێژانی مانگی یەكی ئەم دوو پەروەردەیە دواكەوتووە.