زاری كرمانجی-دیانا
بەربەیانی ئەمڕۆ شەممە بەهۆی شۆرتی كارەبا ئاگر لە ماركێتێكی گەورەی هەرزان بازاڕى لە سنووری ناحیەی دیانا سەربە قەزای سۆران كەوتەوەو لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی كۆنتڕۆڵكرا.
مقەدەم بەیار محیەدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت ” بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە ئاگادار كراینەوە بە هەبوونی ڕووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە ماركێتی هەرزان بازاڕی گوندی دێلزیان سەر بە ناحیەی دیانا، تیمی ئاگركوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی دیانا، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە و ڕێگری لەزیاد بوونی بكەن.
ئەوەشی خستەڕوو. بەهۆی فراوانی ماركێتەكەو زۆری ئاگرەكە زیانی زۆری ماددی لێ كەوتەوە، بە پێی ڕاپۆرتی تیمی بەرگری شارستانی باڵاخانەكە دوو نهۆمیە لەنهۆی خوارەوە ماركێت بووە، بەشێكی زۆری كەلوپەلەكانی توانرا ڕزگار بكرێن لە سووتان وە نهۆمی سەرەوە بەشەناوەخۆی قوتابیانە كەمەترسی سووتانی هەبوو تواندرا رێگری لە سوتانی بكرێت، هۆكاری رووداوەكەش بەهۆی شۆڕتی كارەبا بووە.