زاری كرمانجی- مێرگەسۆر:
مستەفا جادر، بەرپرسی كتێبخانەی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: میزانییەی كتێبخانەی مێرگەسۆر، مانگانە تەنها ٤٠ هەزارە و هەندێك جاریش هەر بە ئێمە نادەن، یان هەر وەر ناگرین، چونكە بڕەكە زۆر كەمە و بەشی هیچ ناكات، ئەمە لە كاتێكدایە لەچاو كتێبخانەكانی هەولێر ئێمە زۆر باشترین، چونكە میزانیەی ئەوان سفرە.
بەرپرسی كتێبخانەی مێرگەسۆر، گوتیشی: پێش ساڵی ٢٠١٤ میزانییەی كتێبخانەكان مانگانە ٢٠٠ هەزار دینار بوو، بەڵام بەهۆی هاتنی قەیرانی دارایی ئەم میزانییە كەمكرایەوە و تا ئێستاش هەر وەكو خۆیە.