زاری كرمانجی- سۆران:
ئەمڕۆ شەممە11ی3ی2023″ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی ڕەوشی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی یەكشەممەی راگەیاند و كە تێیدا ئاماژە بەوەكراوە، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاكانی هەرێم ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور.
راشگەیاندراوە: سبەی یەكشەممە12ی3ی2023″ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە كاتەكانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور.
لە بەشێكی دیكەی راگەیاندراوەكەی كەشناسی هەرێمی كوردستاندا هاتووە: بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 23
سلێمانی : 21
دهۆك : 23
كەركوك : 25
هەڵەبجە : 23
زاخۆ : 23
سۆران : 21
گەرمیان : 26