هشیار شكاك خورشید
گەلی كورد مێژوویەكی پر لە شەڕ و شۆڕش و قارەمانیەتی و بەرگری كردنی هەبووە، دوژمنان بە درێژایی ئەو مێژووە هەوڵی سركردنی ئەم گەلەی داوە، بۆ ئەم مەبەستەش هەرچی هێز و چەك و چەبخانە هەن دژی ئەم گەلەی بە كاری هێناون ، بەڵام هیچ كاتێك نەبووە گەلی كورد لە ژێر ترس و گۆشار واز لە دۆزی رەوای خۆیان بێنن، مەلكەچی دوژمنان ببن، بەڵكو گەلی كورد خاوەنی ئیرادەیەكی بەهێز بوون، نەیهێشتووە دوژمنان بە سەریان دا سەربكەون، ئیرادەی خۆیان فەرز بكەن سەر ئەم گەلە، هەمیشە بە ئیرادەی پۆلاینی خۆیان توانیویانە دوژمنانی خۆیان پەڵكێشی دانوستان و ڕێككەوتن بكەن، هەر وەك چۆن بە رابەرایەتی مستەفا بارزانی، رژێمی سەدام حسێن ناچار بە مۆركردنی رێككەوتنی ١١ ئاداری ١٩٧٠ كرد، ئەمەش بەرهەمی شۆڕشی ئەیلوول بوو بە رابەرایەتی مستەفا بارزانی، كە بووە هۆی ئەوەی قەزیەی گەلی كورد بچێتە قۆناغێكی نوێوە، بەمەش سەدام حسێن دانی نا بە مافی ئوتۆمی بۆ گەلی كورد، دوای ئەم رێككەوتنە دوژمنان لەوە گەشتن كە گەلی كورد هیچ كاتێك ئامادە نین دەست لە ماف و دۆزی رەوای خۆیان بەربدەن، تەنانەت ئامادەشن لەو پێناوەدا گیانی خۆیان بەخت بكەن، دوژمنان دوای كۆچی دوایی مستەفا بارزانی، دڵیان بەوە خۆش بووە كە ئەم گەلە لەناو دەچێت، چونكە پێیان وابوو دوای نەمانی مستەفا بارزانی، كەس نییە رابەرایەتیان بكات، دەتوانن بەئاسانی لەناو ببەن، كەچی نەیان زانی ئەم رێبازە كۆتایی نییە، مێژوویەكی دوور و درێژی دەبێت، رێگای هەموو كورد پەروەر و نیشتمان خوازێكە، هەروەكو ئێستا بە چاوی خۆیان دەبینن ئەم رێبازە ملیونان رێبواری هەیە بە رابەرایەتی پێشەوای سەردەم سەرۆك بارزانی، ئەم گەلە سەرەرای هەموو ئەو بەربەست و لەمپەرانەی كە لە لایەن ناحەزان و دوژمنانەوە خراونەتە بەردەمیان، تا لاواز و سر بكەن، بەڵام هیچ وەختێك گەلی كورد بە رابەرایەتی پێشەوای سەردەم سەرۆك بارزانی، مەلكەچی داخوازییەكانی ئەوان نەبوون، زیرەكانە توانیویانە ئەو بەربەستانەی كە دەخرانە پێشیان بكەن پەیژ بۆ سەركەوتن و گەیشتن بە رۆژێكی پرشنگداری وەك ئەمڕۆ، تەنانەت دوژمنان چەندین جاریش هەوڵیان داوە شەڕی ئیرادە لەگەڵ كورد بكەن، كەچی لەمەشیان هەر تۆشی شكست بوون، بۆیە پێشەوای سەردەم فەرمووی ( شەڕی ئیرادەمان لەگەڵ نەكەن، چۆنكە هەر تۆشی شكست دەبن) بەمەش پیشانی هەموو لایەكیدا كە گەلی كورد مێژوویەكی دێرینی پر قوربانی دانی هەیە بە ئاسانی دروست نەبووە تا بە ئاسانی لەناو بچێت.