زاری کرمانجی – سۆران:
بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران سیمینارێکی سازکرد بۆ رێکخستنەوەی کاتەکانی بانگدان و دروستکردنی رۆژ ژمێرێکی ساڵانەی بانگدان بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
د. پشتیوان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند”
ئەمرۆ بە ئامادەبوونی هەریەکە لە جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قایمقامەکانی رواندز و سیدەکان و بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر و بە بەشداری مامۆستایانی زانکۆ و مامۆستایانی ئایینی دەڤەرەکە، بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران سیمینارێکی رێکخست بۆ لیژنەی رێکخستنەوەی کاتەکانی بانگ بۆ هەریەک لە:
- م. مەلا زبیر بەرزێوەیی.
- م. مەلا مەحموود گەڵاڵی.
- م. مەلا خدر روستایی.
- م. مەلا ولی دری.
بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران گوتیشی: ئامانج لەم سیمینارە روونکردنەوەیەکی زانستی و شەرعیە بۆ ڕێکخستنەوەی کاتەکانی بانگ و دروستکردنی کۆدەنگیەک لەسەر رۆژ ژمێرێکی ساڵانەی بانگدان بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.