دەقی په‌یامی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له یادی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازاردا:
ئه‌مڕۆ له یادی په‌نجا و سێهه‌مین ساڵه‌یدا، به شكۆوه ڕێككه‌وتنامه‌ی 11ی ئازاری 1970ی شۆڕشی ئه‌یلوول به ڕێبه‌رایه‌تیی بارزانیی نه‌مر، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، به بیر ده‌هێنینه‌وه. سڵاو و دروود بۆ گیانی هه‌موو شه‌هیدانی كوردستان و ئه‌و قاره‌مانانه ده‌نێرین كه به‌شدارییان له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوودا كرد.
ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار، له‌و دۆخ و هاوكێشه سه‌خت و ئاڵۆزه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی ئه‌وسادا، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره و گرنگترین به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمیی دانپێدانراوه كه به‌شێك له مافه‌كانی گه‌لی كوردستانی ناساند و ڕه‌وایه‌تیی دۆزه‌كه‌ی به جیهان گه‌یاند. بووه بنه‌مای سه‌ره‌كیی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی دواتری گه‌لی كوردستان هه‌ر له ڕاپه‌رینه‌وه تا دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و فیدراڵی.
ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئازار، چاره‌سه‌رێكی نموونه‌یی بوو كه ده‌یتوانی عێراق و گه‌له‌كه‌ی به ته‌واوی به‌ره‌و چاره‌نووسێكی گه‌شتر ببات و بیكاته یه‌كێك له وڵاتانی پێشكه‌وتووی ناوچه‌كه و جیهان. به‌ڵام په‌شیمانبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی لۆژیكی هێز له جیاتی هێزی لۆژیك، له شه‌ڕ و مه‌ینه‌تی و دواكه‌وتن و به‌فیڕۆدانی سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كانی وڵات زیاتر، هیچی دیكه‌ی بۆ عێراق نه‌هێنا. تا ئێستاش عێراق هه‌ر باجی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌دات.
له‌م یاده‌دا داوا له هه‌موو هێز و لایه‌نه عێراقی و كوردستانییه‌كان ده‌كه‌م كه په‌ند و وانه له‌و مێژووه وه‌رگرن و هه‌موومان سوود له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو ببینین. ده‌وڵه‌مه‌ندی و توانا ماددی و مرۆیییه‌كانی عێراق بۆ پێشخستنی وڵات و خۆشگوزه‌رانیی هاووڵاتییان بقۆزینه‌وه. پێكه‌وه كار بكه‌ین و مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق و سیستمی فیدراڵی و سه‌روه‌ری و ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات بپارێزین. هه‌موومان به یه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌یی، پێكه‌وه‌ژیان، یه‌كڕیز و ته‌با، پێكه‌وه بۆ بنیاتنانی وڵاتێكی ئاوه‌دان، خۆشگوزه‌ران و به‌هێز و بۆ داهاتوویه‌كی باشتر كار بكه‌ین.
شكۆدار بێت یادی ڕێككه‌وتنی 11ی ئازاری 1970.
سڵاو له گیانی شه‌هیدان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
11ی ئازاری 2023