زاری كرمانجی-دیانا
دوو هاووڵاتی ژینگە دۆستی خەڵكی گوندی هاودیان سەربە ناحیەی دیانا بەناوەكانی ( دڵشاد حەسەن محەمەد و شەریف سۆفی) هەستاون بە موتربە كردنی سەدان داری ” هەنجیرو هەرمێ و سۆرك ” لە دارە خۆڕسكەكانی چیایی برادۆست.
داواش لە هاووڵاتییان دەكرێت بەتایبەت ئەو كەسانەی بۆ گەشت و كاری ئاژەڵداری روو لە ناوچەكە دەكەن، ئەو دارە موتربانە بپارێزن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا گەشە بكەن و بەرووبوومەكەیان پێبگات.