ناصح جاسم محەمەد
شەڕی چاڵدێران لەنێوان سەفەوییەکان و عوسمانییەکان رویدا، مەیدانی ئەو شەڕە خاکی کوردستان بوو، هەموو ململانێکانی ئەو دوو دەوڵەتە داگیرکردنی نشتیمانی کوردان بوو، دەوڵەمەندی ئەو خاکە هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی دەوڵەتانی جیهان ململانێی لەسەر بکەن و داگیری بکەن، ئەوەی گرنگە لەو جەنگەدا ڕۆڵی و کورد و دۆڕانی کوردبوو بەرامبەر بەو دوژمنایەتیانەی کەلەناوچەکە بوونی هەبووە.
ئەو کاتەی ئەو ململانیە دەستی پێکرد کورد لەناوچەکە چەند میرنشینێکی بچوک بچوک بووە، هێزێکی ئەوتۆی نەبووە تاکو بتوانێت بەرامبەر بەدوژمنان بوەستێتەوە دیفاع لەخاکی خۆی بکات، سەفەویەکان و عوسمانیەکان دوو دەوڵەتی زلهێزبوون لەناوچەکەو شارەزانی هەژمونی کورد بوون، بۆیە ئەو هەوڵانەیان قۆستەوە بۆ ئەوەی کورد بۆلای خۆیان پەلکێش بکەن و لەبەرژەوەندی خۆیان بەکاری بهێنن و بیکەنە قەڵغانی پۆڵایان لەبەرگریکردن لە خۆیان،ئەم هەوڵانە بۆ هەردوو لا دەستی پێکرد هەریەکەو بەکۆمەڵێک بەڵێنی گەورە هاتنە ساحەکە بۆ ڕاکێشانی کورد بۆ پشتەوانی، دەسپێکردنی ئەو هنگاوە بۆ کورد ئەستەم بوو تاکو بتوانێت بڕیار لەسەر ئەو مەسەلە گرنگە بدات کە کامەیان هەڵبژێرێت، ململانێی ئەو دوو دەوڵەتە بەڕاشکاوانە دەستی پێکرد کە چۆن کورد پەلکێشی ڕیزەکانی خۆیان بکەن، هەرچەندە بۆ کورد گرنگ بوو پشتەوانی دوڵەتێکی وەکو عوسمانی، چونکە کورد نەتەوەیەک بوو پێویستی بەو پاڵپشتیە هەبوو تاکو بتوانێت خۆی قایم بکات و بەهێز دەربکەوێت، هەربەم بۆنەیەوە کورد بووە دوولەت نەیانتوانی بڕیارێکی یەکرتووی بدەن لەهەڵبژاردنی بەرەیەک کە لەبەرژەوندی میروو میرنشینەکان بێت، ئەوەی گرنگ بوو بەرەی زۆرینە چونە پاڵ دەوڵەتی عوسمانی کە هۆکاری خۆی هەبوو ئەویش ئەو دەوڵەتە چەندین بەڵێنی بریقەداری دا بەکورد، بەڵێنەکانیش بەسترابوونەوە بەسەرکەوتنی عوسمانییەکان لە جەنگەکەدا.
ئەگەرچی عوسمانییەکان سەرکەوتن لەو جەنگە بەڵام ئەو بەڵێنە بریقەدارانی کە دابوویان بەکورد هیچیان جێبەجێ نەکردوو، لەلایەکی تر لەجیاتی ئەوەی قەربووی کورد بکەنەوە لەو زەرەرو زیانانەی کە بەری کەوتن هەستان بەلەناوبردنی میرنشینەکوردیەکان لەو کارەشیان سەرکەوتوو بوون، چونکە ترسیان لەوە هەبوو ئەو میرنشینانە بەهێزببن و ببنە بەربەست لەبەردەم بەهێزبوونی دەوڵەتەکەیان،سەرەڕای ئەو زوڵم و ستەمانەی دەرحەق بە ڕۆڵەی کوردیان ئەنجام دا کوردەکان هەر بەردەوام بوون لەو هاوپەیمانەتیە تاکو کۆماری تورکیای بەرهەم هێنا بەسەرۆکایەتی مستەفا کەمال.
ئەوەی لەسەر کوردەکان پێویست و گرنگ بوو دەبوایە سودیان لەیەکەمین هاوپەیمانی وەرگرتبا بۆئەوەی شکستەکان بەدوای یەکتریدا نەهاتبانە و حسابێکیان بۆ کورد کردبایە لەناوچەکە، بەڵام کار لەکارترازاوە ئەو کارە ئەستەمە بکرێت لەو هەڵو مەرجەی کە ئیستا کورد تێی کەوتووە لەناوچەکە، تۆبۆگرافیای ناوچەکەش دەورێکی کاریگەری هەبووە لەوەی کە ئیتر دەوڵەتە ئەقلیمیەکان ملکەچی ئەو دەوڵەتە ببن.